کۆمپانیای جیهانگیر یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بازرگانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا، دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٨ و لێپرسراویەکی سنوورداری هەیە و %١٠٠ خۆماڵیە، کۆمپانیای جیهانگیر کۆمەڵێک پسپۆڕی ڕاهێنراوی بەتوانای هەیە کە خاوەن ئەزموونن و کاردەکەن لەپێناو گەشەپێدانی پەیوەندی بازرگانی بەسوود لەنێوان وڵاتاندا. هەروا کۆمپانیا لە ساتی دامەزراندنیەوە ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە بازرگانی نەوت و غازدا لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا.
شۆفێرەکانمان بریتین لەو کەسانەی باشترین ئەزموون و لێزانینیان هەیە لە بوارەکەدا. شانازی دەکەن بو گواستنەوە و پێشکەشکردنی دووبارەی بەنزین و گاز و غاز و سوتەمەنی بۆ کڕیارانمان بەشێوەیەکی سەلامەت و لە کاتی گونجاودا. کۆمپانیای جیهانگیر بڕوانامەی لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتوە لەسەر کارو چالاکیەکانی. کۆمپانیای جیهانگیر کۆمپانیایەکی ناسراوە بۆ دابینکردنی بەرهەمەکانی بەنزین و غاز و کیرۆسین و سووتەمەنی بۆ هەموو ئەو ناوچانەی داوایدەکەن.